هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دارایی هەرێم: بەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەشێك لەمافە داراییەكانی هەرێم وەردەگرینەوە

وەزیری دارایی هەرێم: بەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەشێك لەمافە داراییەكانی هەرێم وەردەگرینەوە
وەزیری دارایی هەرێم: بەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەشێك لەمافە داراییەكانی هەرێم وەردەگرینەوە

2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وەفدی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەناوەرۆكی رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا كرد. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لەسەر پارەو نەوت و قەرزەكانی كوردستان رێككەوتوین و بەپێی رێككەوتنەكەش حكومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات و لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت. ڕاشیگەیاند : بە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عیراق، بەتەواوی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت، تائێستا پشكی هەرێمیش لەبودجەدا وەك یاسای بودجەی ئەمساڵە 2019ە كە پشكی هەرێم 12.6% بوو كاتێك خوێندنەوەش بۆ رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 دەكرێت لەپەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكرێت. ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەرێم بەهۆی پاشەكەوتی مووچەوە 8 مووچەی تەواوی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزدارەو ئامادەیشی تێدایە هەركاتێك پارەی پێویستی لەبەردەست بوو ئەو قەرزانەی پاشكەوت بەفەرمانبەران بداتەوە. وەزیری دارایی هەرێم راشیگەیاند: بەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەشێك لەمافە داراییەكانی هەرێم وەردەگرینەوەو چاوەڕوانیش دەكەین ساڵی ئایندە ساڵێكی باش بێت بۆ خەڵكی كوردستان و بەتایبەتیش مووچەخۆران. هەر لەكۆنگرەكەدا د.ئامانج رەحسم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند: ستراتیژی حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتن لەگەڵ لەغدا لە دوو بڕگەی سەرەكی پێكدێت، یەكەم/ حكومەتی هەرێم ئامادەیی نیشانداوە بۆ هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێی سۆمۆوە. دووەم/ هەموو ئەو داتاو زانیارییانەی فرۆشتنی چەند ساڵی رابردووی نەوتی هەرێم و قەرزەكانی بەداتاو ئامار بداتە حكومەتی ناوەندی. سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی وت: لەڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرژەوەندی هەردوولا رەچاو كراوەو بڕواشمانوایە هەر حكومەتی نوێ لەعیراق دابمەزرێت كێشە بۆ رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا دروستنابێت. د.ئامانج رەحیم باسی لەوەشكرد ئەگەر بەهۆی بارودۆخی عیراق پێنەهێنانی حكومەتی نوێوە پرۆژە یاسای بودجەی 2020 كە حكومەتی ئێستا ناتوانێت رەوانەی پەرلەمانی بكات دوا بكەوێت و …