English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمی چواره‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به‌ڕێوه‌چوو


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمی چواره‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به‌ڕێوه‌چوو

2019/08/25 | 20:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە(٢٥/٨/٢٠١٩)، لقی١٢ی پارتیی دیموكراتیی دیموكراتی كوردستان، لە هەڵەبجە، لە ساڵڕۆژی شەهیدكردنی فەرەیدون جوانڕۆیی، مەڕاسیمێكی ڕێكخست.

 

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی١٢ی پارتیی دیموكراتیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئه‌مڕۆ چواره‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی بوو، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانی مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌مان ڕێكخست و‌ وه‌فا، ڕێزمان بۆ ڕۆحی شه‌هید فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی دووپاتكرده‌وه‌".

 

گوتیشی: "له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هۆڵی (لقی12)مانكرد به‌ ناوی شه‌هیدی سه‌ركرده‌(فه‌ره‌یدوون جه‌وانڕۆیی)،هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیش كرایه‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌هید كاك فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی".

 

فەریدوون جوانڕۆیی، یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو، شەوی (٢٤لە سەر٢٥ـی ٨ـی٢٠١٥)، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ بەرەكانی جەنگ، لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی لە سەر ڕێگەی خەبات - هەولێر شەهیدكرا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending