English | عربي

قائیمقامیەتی كەلار رێنمایی ئاراستەی دەرمانخانەكان دەكات


قائیمقامیەتی كەلار رێنمایی ئاراستەی دەرمانخانەكان دەكات

2019/08/25 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان- قائمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار چەند رێنماییەكی نوێی بۆ دەرمانخانەكانی سنوری قەزاكەی راگەیاند. راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار بڵاویكردەوە:" سه‌باره‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌رمانخانه‌كانی سنوری كه‌لار و ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه‌ پزیشكییانه‌ی دێنه‌ سنوره‌كه‌وه‌ ئه‌مڕۆ قایمقامی كه‌لار له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌ و تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان كۆبوه‌وه‌ و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌كرا كه‌ بریتین له‌: ئه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان نییه‌ مۆڵه‌تی دو هه‌فته‌یان پێده‌درێت پزیشك بۆ ده‌رمانخانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن به‌ یه‌كجاری

- ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتودا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ جێگیر ده‌كرێن. - ئه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان نییه‌ مۆڵه‌تی دو هه‌فته‌یان پێده‌درێت پزیشك بۆ ده‌رمانخانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داده‌خرێن به‌ یه‌كجاری. - له‌مه‌ودوا هه‌ر ده‌رمان و پێداویستییه‌كی پزیشكی بێته‌ سنوری كه‌لاره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه‌ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌كان سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار پشكنینی بۆ ده‌كات و ئه‌وكات دێته‌ ناو شاره‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رێگه‌ گرتن له‌ ده‌رمانی ساخته‌ و نه‌شیاو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending