English | عربي

لە گەرمیان قوتابخانەیەک بە ناوی" بڕیاری شه‌هید ئاسۆ"وه‌ دەکرێت


لە گەرمیان قوتابخانەیەک بە ناوی

2019/08/26 | 00:15

(هەواڵ كوردستان)-

له‌سه‌ر پێشنیاری قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی كفری له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕیاردرا قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی كفری بە ناوی "بڕیاری شەهید ئاسۆ"وە بکرێت.

کە لە تاو شەهیدبوونی باوکی گیانی سپارد.

جه‌لال نوری ، قایمقامی شارۆچكه‌ی كفری به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌ساته‌ و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناوی (بڕیار)، له‌سه‌ر پێشنیاری قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی كفری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری داوه‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌سنوری شارۆچكه‌ی كفری به‌ناوی (بڕیاری شه‌هید ئاسۆ) وه‌ ناوبنرێت".

 

سەرەتای ئەم مانگە، ئاسۆ شه‌هید جه‌لال مه‌سۆی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسێۆنه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان، له‌ شاره‌دێی كوڵه‌جۆی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كفری له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ شه‌هید كرا و پاش نزیكه‌ی 24 رۆژ له‌ شه‌هیدبوونی منداڵێكی چوار ساڵانی لە تاو شەهیدبوونی باوکی و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە و ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25 /8 / 2019 له‌ نه‌خۆشخانه‌ لە سلێمانی گیانی سپارد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending