English | عربي

دهۆك.. ئەمڕۆ پەرلەمان لەگەڵ ئیدارە و ئاوارەكانی شنگالدا كۆدەبێتەوە


دهۆك.. ئەمڕۆ پەرلەمان لەگەڵ ئیدارە و ئاوارەكانی شنگالدا كۆدەبێتەوە

2019/08/26 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

دهۆك-KDP.info- دوێنێ لە كۆبوونەوەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا، بڕیار درا لیژنەیەك سەردانی پارێزگای دهۆك بكات و لە نزیكەوە لەگەڵ ئیدارە و ئاوارەكانی شنگال كۆببنەوە، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش لە پەرلەمان دەڵێ: "بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەی ئاوارەكان و ئیدارەی شنگال، سەردانی شاری دهۆكمان كردووە و ڕاپۆرتێك بۆ حكوومەتی هەرێم و بەغداش ئامادە دەكەین".

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، جوان رۆژبەیانی، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی شاری دهۆكمان كردووە و هەر وەك دەزانرێت ئاوارەكانی شنگال زۆربەیان لە شاری دهۆك كەمپیان بۆ كراوەتەوە و نیشتەجێن، لەبەر ئەوە ئێستا لەگەڵ سەرجەم بەرپرسان و ئیدارە و هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی كە تایبەتن بە دۆسیەی شنگال، كۆدەبینەوە".

رۆژبەیانی دەشڵێت: "لەو كۆبوونەوەیەدا دەمانەوێت گوێ لە كێشە و گرفتەكان بگرین و بزانین چی كراوە و بارودۆخی ئاوارەكان گەیشتووە بە كوێ، هەموو ئەو كەموكوڕیانەی هەیە لای خۆمان دەیكەین بە ڕاپۆرتێك، ئەگەر لای حكوومەتی هەرێم چارەسەری هەبێت ئەوا بەدواداچوونی بۆ دەكەین، هەروەها ئەگەریش لای حكوومەتی بەغدایە، ئەو كاتەی سەردانی بەغدا دەكەین لەگەڵ خۆمان راپۆرتەكە دەبەین و، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كار بۆ چارەكردنی گرفتەكان دەكەین".

 

نەشوان بەرزنجی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending