ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەبارەى ئەم پرسەوە کۆدەبێتەوە
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژه‌یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆده‌بێته‌وه. رێبوار هادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی یاسایی، رایگه‌یاندوە، کۆبوونه‌وه‌که بۆ تاوتوێکردنی پرۆژه‌یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه وبڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌یاساکه بکرێت. هەروەها هه‌ریه‌ک له بابه‌ته‌کانی (شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران، ژماره‌یان، تایبه‌تمه‌ندییان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران و فه‌رمانگه‌کانی هه‌ڵبژاردن) گفتوگۆیان له باره‌وه بکرێت. جێگەى باسە،بڕیاربوو کۆبوونه‌وه‌که دوێنێ چوارشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌م ئەنجام بدرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ کاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه.