سەرۆکی ئەمەریکا پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ چارەسەری کۆرۆنا بەردەست دەبێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان لە پێشبڕکێدان بۆ دەستخستنی پێکوتەیەکی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی ئەمەریکا مزگێنی ئەوە دەدات پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ چارەسەری کۆرۆنا بەردەست دەبێت.
لەمیانەی وتارێکدا بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیەوە دۆناڵد ترەمپ ڕایگهیاند، وڵاتەکەی بەماوەیەکی زۆر پێش کۆتاییهاتنی 2020، پێکووتە یان دەرمانێکی گونجاو بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
ترەمپ شێوازی مامەڵەکردنی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە باش وەسف کرد و، گوتی پێشکەوتنێکی زۆر بەدیهاتووە، ستراتیجییەکەمان بەشێوازێکی باش کاردەکات.
لهمیانی لێدوانهكهدا دۆناڵد تڕهمپ دووباره هێرشی کردەوە سەر چین، کە یەکەمجار پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە سهریههڵداوهو و بڵاوبۆتهوه جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت بەهۆی كهمتهرخهممیهكانی چین لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
لێدوامهكهی ترەمپ لەکاتێکدایه، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو، دڵخۆشە بەوەی بەرنامەی ئیدارەی ترەمپ بۆ پەلەکردن لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێتە مایەی دروستکردنی پێکووتەیەکی کاریگەر لەدژی کۆرۆنا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.
ئەمەریکا له ریزبهندی یهكهمه له تووشبوانی ئاماری كۆرۆنا ، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 935 هەزار کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 132 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.