لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێک ئاڕاسته‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌کێتیى ده‌کات
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
له‌باره‌ى پرسى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌وه لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێک ئاڕاسته‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌کێتیى ده‌کات. لاهور شێخ جه‌نگى رایگه‌یاندووه :هه‌موو دڵسۆزانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی بڕیاره دروسته‌که ده‌دات. وابڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێکه‌وتى 5 ى 12 ى 2019، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى کۆببێته‌وه و پرسى کاتى ئه‌نجامدانى کۆنگره یه‌کلابکاته‌وه. جێگەى ئاماژەیە،به‌شێکى به‌رچاو له جه‌ماوه‌ر و کادیرانى یه‌کێتیى به چه‌ندین شێوازى جیاجیا و به‌شێکیشیان له رێى به‌یاننامه‌وه، داوایان له ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کردووه به‌زووترین کات کۆنگره‌ى چواره‌م به‌ڕێوه‌بچێت و چیتر دوانه‌خرێت.