English | عربي

یەکێتی و کۆمەڵ: دەبێت حكومەتی هەرێم باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات


یەکێتی و کۆمەڵ: دەبێت حكومەتی هەرێم باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات

2019/08/27 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-شاندی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردو کردەوە و رایانگەیاند، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات.نوسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ بڵاویکردەوە، ‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر کردوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حزب کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان کردەوە.شاندی هەردولا كۆك بون لەسەر ئەوەی پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی باڵای گەلی كورد پێویستە هەماهەنگی هەبێت بەپێی راگەیەندراوەکە، شاندی هەردولا كۆك بون لەسەر ئەوەی پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی باڵای گەلی كورد هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان.دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات 

ئەوەش خراوەتەڕو، ‎تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بو لەبارەی دۆخی كوردستان و حوكمڕانی، هەردولا هاوڕابون كە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات و پلانی وردو ستراتیژی هەبێ بۆ پەرەپێدانی چاكسازی و هەوڵەكانی فراوانكردنی ئەم پڕۆسەیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending