ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه
2020-07-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، هاوڵاتیان له راگرتنى مامه‌ڵه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارينامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، هاوڵاتیانی به‌ڕێز ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له رێكه‌وتی 5/7 تا 9/7/2020 راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان راده‌گیرێت، له هۆبه‌كانی فرۆشیاری وزه به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی داتا‌و زانیارییه‌كان، كه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وام له‌هه‌فته‌ی رابردوو، فه‌رمانبه‌ران فریای ته‌واوكردنی كاره‌كان نه‌كه‌وتن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی ئه‌م هۆبانه و ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆیاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه له‌دۆخی ئێستادا راگرتنی راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به‌پێویست زانرا.