له‌سه‌ر قه‌رزارى، هاوڵاتییه‌ك له به‌رده‌م دادگاى زاخۆ كوژرا
2020-07-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
زاخۆ - ئه‌كره‌م گولى
سەرچاوەیەك لە دادگای دهۆك بە دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند، كاتژمێر 12:50 خوله‌كى ئه‌مڕۆ پۆلیس زیندانییەكى به‌ره‌و دادگا ده‌هێنا بۆ وه‌رگرتنى ئیفاده، به‌ڵام له لایه‌ن كه‌سێكى تره‌وه گوله باران كرا‌و گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى، ئه‌و كه‌سه‌ى له به‌رده‌م دادگاى ته‌قه‌ى كرد هه‌ڵهاتووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى لێكرا بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه، به پێى زانیارییه‌كانى سپێده ئه‌و كه‌سه گیانى له‌ده‌ستداوه.
به پێى ئه‌و زانیاریانەی ده‌ست دیجیتاڵ میدیاى سپێده كه‌وتووه، ئەو کەسەی کە تەقەی لێکرابوو، پێشتر بە رێژەیەک پارە قەرزاربوو، کەسە تەقەکەرەکەش رێژەیەکی زۆر پارە لە کوژراوەکەبوو، و بردنیشی بۆ دادگا هەر لەسەر کەیسی قەرزەکەبوو کە چەندین سکاڵا لەسەری تومارکرابوو و دەستگیرکرابوو.