به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ، لافاو له پارێزگای وان دروست بوو
2020-07-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ له شارۆچكه‌ی باشكاله سنووری پارێزگای وانى باكورى كوردستان، لافاو هه‌ڵسا.
بارانی وه‌رزی كه كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ له شارۆچكه‌كه ده‌ستی پێ كرد، ده‌مه‌و ئێواره له ناوچه‌ی ئۆمهرداغی بووه‌هۆی دروستبوونی لافاو.
به‌هۆی بارانه‌كه‌وه ئاستی ئاوی رووباری ناوچه‌كه به‌رزبووه و به‌هۆیه‌وه سێ كۆنته‌ینه‌ر و دوو چادر ژێرئاوكه‌وتن.
رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام زیانی به باخچه و زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایه‌ی ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی ئاڵبایراك كه‌وته ژێرئاو و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و جه‌ندرمه رێوشوێنیان گرته‌به‌ر و ئاوه‌كه‌یان راماڵی.
هاوكات تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و شاره‌وانیی به ئامێره‌كانی كاركردن ده‌ستیان به كار كرد.