ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا ١١ مليۆن و ٣٨٨ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشتووه‌ته ١١ مليۆن و ٣٨٨ هەزار و ٦٧٣ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٣٣ هەزار و ٦٣٩ كەس و شه‌ش مليۆن و ٤٤٥ هەزار و ٦٥٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و ٤٠٩ هه‌زار و ٣٨٠ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مریكا به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدانی بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تۆماركردووە كه دوو ملیۆن و ٩٣٥ هه‌زار و ٩٨٢ كه‌س تووشی په‌تاكه تیادایه و ١٣٢ هه‌زار و ٣١٨ كه‌سی دیكه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.