English | عربي

باڵەخانەى کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى زاخۆ کرایەوەوەزیری خوێندی باڵا: زانكۆکانمان پێویستیان بە بەدیدێکى نوێیە بۆ سەربەخۆیى کارگێڕى و دارایی


باڵەخانەى کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى زاخۆ کرایەوەوەزیری خوێندی باڵا: زانكۆکانمان پێویستیان بە بەدیدێکى نوێیە بۆ سەربەخۆیى کارگێڕى و دارایی

2019/08/27 | 23:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەردانی زانکۆى زاخۆى كرد و ڕایگەیاند: کارى زیاترمان دەوێت بۆ گەشەپێدانى کەرتى خوێندنى باڵا، بۆ ئەوەى لە ئاست داخوازی و چاوەڕوانییەکانى خەڵکى کوردستان بین، وەزیری خوێندنی باڵا لە سەردانەكەیدا باڵەخانەى کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى زاخۆ کردەوە.زانکۆى زاخۆ (467) ستافى ئەکادیمى و (7500) خوێندکاری هەیە

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا د.لەزگین عبدى جەمیل سەرۆکى زانکۆى زاخۆ لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم سەردانەی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ زانکۆى زاخۆ هانیان دەدات بەگڕوتینى زیاتر خزمەت بە ڕەوشى خوێندنى باڵا و پێشخستنى ئاستى زانست لە زانکۆکەیان بکەن.

بۆ سەرخستنى پرۆژەکانیان، هاوکارى زانکۆى زاخۆ دەکەین

ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا وتى: لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم زانکۆی زاخۆ پێگەیەکى گرنگ و دیارى دەبێت، زانکۆى زاخۆ یەکێکە لە زانکۆ گرنگەکانى ناوچەکە، بەڵێن دەدەین درێغى نەکەین لە هاوکاریتان و پێشخستنى ئاستى زانکۆ، ئێوەش لە ڕێگەى پێشکەشکردنى پرۆژەو بۆچونى بەسود پلان و کارەکانمان دەوڵەمەند بکەن، چونکە ئەنجامدانى ڕیفۆڕمى و گۆڕانکارى لە زانکۆکان بەشێکى زۆرى دەکەوێتە ئەستۆى زانکۆکەتان و ئەو پرۆژە نێودەوڵەتیانەى دەستتان پێکردوە بەتایبەت جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسێس لە زانکۆى زاخۆ.

زانکۆکانمان پێویستیان بە پێشخستنى زیاترى ئاستى زانستى هەیە

وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی،"لەم کابینەیەى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا لە چوارچێوەى کارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارى زیاترمان دەوێت بۆ گەشەپێدانى کەرتى خوێندنى باڵا، بۆ ئەوەى لە ئاست داخوازی و چاوەڕوانییەکانى خەڵکى کوردستان بین، ئەمەش پێویستى بە تواناى دارایى زیاتر و پشتگیرى بەردەوامى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەیە".لەبارەى سەربەخۆى کارگێڕى و دارایى زانکۆکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بۆ بەردەوامیدان بە پرۆژەکان و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانمان، بەدیدێکى نوێ و پرۆژەى تازە بەردەوامى دەدەین بە سەربەخۆیى دارایى و کارگێڕى زانکۆکان، بۆ ئەمەش وەک وەزارەت هاوکارو هەماهەنگى سەرەکیتان دەبین و درێغى ناکەین بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و پێشخستنى زانکۆ لەگشت ڕوەکانەوە.

باڵەخانەى کۆلێژى ئەندازیارى لە زانکۆى زاخۆ کرایەوە

هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ زانکۆى زاخۆ، باڵەخانەى کۆلێژى ئەندازیارى کرایەوە، کە لەسەر بودجەى زانکۆو لەناو کەمپى زانکۆى زاخۆ جێبەجێکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending