له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له ههولێر دوو كهس گیانیان لهدهستدا
دیجیتال میدیای سپێده
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێكی هاتوچۆدا دو كەس گیانیان لەدەستدا.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - بەحرکە، لەنزیک ئەتکۆنز، (BMW) بەهۆی تیژرەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان، دواتریش خۆی كێشا بە ستونی كارەبای ناوەندی شەقامەكەدا و پاشان لە سایدی بەرامبەر خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرۆلادا كە بەرەو ناوشار دەهات.
ئاماژهی بهوهشكرد: لەئەنجامی روداوەکە دو کەس گیانیان لەدەستدا و دو کەسی دیكەش برینداربون کەخودی شۆفێری (BMW) کە هۆکاری کارەساتەکەیە لەروداوەکە گیانی لەدەستداوە , زیانێکی زۆری ماددیش لە روداوەكە کەوتوەتەوە.
ئهوهشی خستهڕوو: بەگوێرەی كامێراكانی چاودێریی خێرایی 150کم لەکاتژمێرێک دەخەمڵێنرێت