English | عربي

لەسنوری گەرمیان بەرنامەی چوار ساڵی کار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دانرا


لەسنوری گەرمیان بەرنامەی چوار ساڵی کار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دانرا

2019/08/28 | 12:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان- لەگەڵ دەس بەکار بوونی حکومەتی نوێی هەرێمدا وەزیرەکان دەستیان کردوە بەدانانی پلانی کارەکانیان بۆچوار ساڵی داهاتو، بۆئەم مەبەسته وەزیری کشتوکاڵ داوا لە پارێزگاکان دەکات لەسەر داواکاری ناوچەکەیان پلانی کار دابنین.شادان حسین، بەڕێوبەری گشتی  کشتووکاڵی گەرمیان باسی ۆرکشۆپەکەی ئەمڕۆی کرد بەخەندان-ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە لەگەڵ نوێنەری سەرجەم لایەنەکانی کشتووکاڵ و نوێنەری کیڵگە پەلەوەریەکان و ئاژەڵ داران و مامۆستای زانکۆ و کەسانی پسپۆری بوارەکەدا، بۆئەم مەبەستە، پێکەوە پلانی چوار ساڵی داهاتووی ناوچەی گەرمیان بۆ وەزیری کشتووکاڵی هەریم دادەنین و وک ڕاسپاردەیەک دەیگەیەنن بەدەستیان".ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامانجی ورکشۆپەکە گوێ گرتن بوو لەداواکاری خەڵک و کەسانی شارەزا تا پیکەوە بتوانین ڕاسپاردەکان بەباشی بگەیەنین"، هاوكات لەبارەی پلانی چوار ساڵی داهاتوەوە، وتی "زیاتر جەختمان کردوەتەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی کار بۆ بەرهەمی جوتیاران وکەم کردنەوەی ڕێگریەکانی بەردەم کار کردنی جوتیاران، دانانی پرۆژە یاسایەکی گونجاو کە خزمەت بەکەرتی کشتوکاڵ بکات".بەرزان عەلی، نوێنەری کێڵگە پەلە وەریەکانی گەرمیان بۆ خەندان وتی"ئیمە وەکوو نوێنەری  فەلاح و ئاژەڵدارەکان کە لیرە بووین، بەهیواین بوجە بۆ داواکاریەکانمان تەرخان بکریت و تەنها مۆری سەر کاغەز نەبیت"، راشیگەیاند "لە ماوەی پیشوتریشدا داواکاریەکانمان وک پویست جیبەجێ نەکراوە".هاوكات بەختیار ئەحمەد، بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ، بەخەندان-ی وت "ئیمە زیاتر جەختمان کردۆتەوە لە بەرهەم هێنانی خۆماڵ و بەگرنگی دەزانین کە ئەم بەرهەمە کاری زیاتری لەسەر  بکریت"هەروها وتیشی ٫٫بەهیواین داواکاریەکانمان قبوڵ بکریت بۆ چوار ساڵی داهاتوو".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending