English | عربي

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی


سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی

2019/08/28 | 18:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و گفتو پێشھاتە ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆکرا.  ئەمڕۆ چوارشەممە دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە حەمید شەتری ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و شاندی یاوەری و بیرو ڕایان لەبارەی دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات گۆڕییەوە. لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پارێزگاری لە دەستکەوتە بەدەستھاتوەکان بە سەر تیرۆریستانی داعشدا، ھاوکات ڕۆڵی کارمەندانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە دەستەبەرکردنی زانیاری ھەواڵگری و ئەمنی و پارێزگاریکردن لە گیان و موڵک و ماڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاند.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending