هەواڵی کوردستان ئێستا

سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ بێ ئاو دەبێت

سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ بێ ئاو دەبێت
سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ بێ ئاو دەبێت

2020-07-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەنێو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

دوای ئەوەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی و لە نێو پرۆژەی ئاوی سەرچنار بۆرییەکی گواستنەوەی ئاو تەقی، تۆڕی دابەشکردنی ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی نێو شار، کێشەی تێکەوتووە و بەوهۆیەوە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بێ ئاو دەبن.

لە راگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردووه‌تەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەنێو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت.

لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دابەشکردنی ئاو لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ شۆڕش، بازیان، تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە، کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەکەین دەست بەئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتییمان لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتیان".