جيهان.. زیاتر له شەش ملیۆن و 500 هەزار كهس له كۆرۆنا چاكبوونهتهوه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ١١ مليۆن و ٤٨٩ هەزار و ٩٧٦ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و ٥٣٥ هەزار و ٣٤٠ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەر چاكبوونەتەوە، شەش مليۆن و ٥٠٠ هەزارى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان شەش مليۆن و ٥٠٦ هەزار و ٥٥٦ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو ١٠ وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە: له ئەمريكا (يەك مليۆن و ٢٧٣ هەزار و ٩٥٠)، له بەڕازيل (٩٧٨ هەزار و ٦١٥)، له رووسيا (٤٥٠ هەزار و ٧٥٠)، له هيندستان (٤٢٤ هەزار و ٨٨٥)، له شيللى (٢٦١ هەزار و ٣٢)، له ئێران (٢٠١ هەزار و ٣٣٠)، له ئيتاڵيا (١٩٢ هەزار و ١٠٨)، لە پێرو (١٨٩ هەزار و ٦٢١)، لە ئەڵمانيا (١٨١ هەزار و ٧٠٠) و لە توركيا (١٨٠ هەزار و ٦٨٠) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ١١ مليۆن و ٤٨٩ هەزار و ٩٧٦ كەس تووشى ڤايرۆسەكە بوون و نزيكەى ٥٣٥ هەزار و ٣٤٠ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.