هەواڵی کوردستان ئێستا

تێکڕای توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 11 ملیۆن و 563 هەزار کەس.

تێکڕای توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 11 ملیۆن و 563 هەزار کەس.
تێکڕای توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 11 ملیۆن و 563 هەزار کەس.

2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە 11 ملیۆن و 563 هەزار و 4 کەس، لەو ژمارەیەش شەش ملیۆن و 537 هەزار و 765 توشبو چاکبونەتەوە و 536 هەزار و 842 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا دوو ملیۆن و 982 هەزار و 928 توشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 289 هەزار و 564 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 132 هەزار و 569 کەس بەرزبوەتەوە.
لە ئیسپانیا 72 کاتژمێرە هیچ توشبویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 297 هەزار و 625 توشبوو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، بەڵام لە لە ئیسپانیا 72 کاتژمێری رابردودا هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارنەکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 240 هەزار و 438 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.