له ئاكامی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له باشووری نێجیریا، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له باشووری نێجیریا، گیانله‌ده‌ستدانی ٢١ كه‌سی لێكهوتهوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی نیشتمانیی نێجیریادا بڵاوكراونه‌ته‌وه له رووباری بینوا سنووری ویلایه‌تی بینوا، به‌له‌مێك كه گه‌شتیار و كه‌لوپه‌لی هەڵگرتبوو به‌هۆی قورسی باره‌كه‌یه‌وه ژێرئاوكهتووه.
له رووداوەکەدا، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆری دیکەیش بێ سه‌روشوێن بوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی بینوا، كاسرین ئانینی له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا، دوو كه‌س رزگاركراون.
كاسرین ئانینی باسی له‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن.
زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌ند كه‌س له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌دا بوون.
له وه‌رزی باران باریندا له نێجیریا ناو به ناو رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌م له رووباره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا رووده‌دات.