English | عربي

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران ئاشکرا کرا


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران ئاشکرا کرا

2019/08/29 | 09:50

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەست پێ کردووە و لیستی مووچەش وردبینی تێدا دەكرێت.

 

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران لەلایەن گەنجینەكانەوە وردبینی كراوە و دراوەتە وەزارەتی دارایی.

 

ڕوونیشی کردەوە کە لە وەزارەتی داراییەوە پێداچوونەوە بە وردبینییەکە دەكرێتەوە، پاشان دەنێردرێتەوە بۆ گەنجینەكان و بەپێی خشتەی مووچە، مووچەی هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك دابەش دەكرێت.

 

سەرچاوەکە روونی كردەوە کە هیچ گۆڕانكارییەك لە زنجیرەی دابەشكردنی خشتەی مووچە نەكراوە و بەپێی خشتەی مانگەكانی پێشوو، مووچە دابەش دەكرێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتووەوە 4ی 9ی 2019، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت.

 

پێشتر ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: "مووچە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستە و بە  شێوەی زنجیرەی خۆی، دابەش دەکرێت".

 

بۆ دابەشكردنی مووچە، وەزارەتی دارایی پشت بە سەرچاوەی داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەلایەک و ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بەغداوە دێت لەلایەکی دیکەوە، دەبەستێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending