English | عربي

كەمئەندامان داوای خەرجكردنی مووچەكانیان دەكەن


كەمئەندامان داوای خەرجكردنی مووچەكانیان دەكەن

2019/08/29 | 13:35

(هەواڵ كوردستان)- كەمئەندامان داوا دەكەن مووچەی 13 هەزار كەمئەندام خەرج بكرێت كە حكومەت بڕیاری خەرجكردنی داوە.

“سامان حسێن” سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مووچەی 13 هەزار كەمئەندام خەرج بكات، بەڵام ئێستا بڕیارە جارێكی تر لە رێگەی لیژنەیەكی شارەزاوە كە لەلایەن وەزارەتەكانی تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە پێكنهێنراوە، پشكنین بۆ ئەو 13 هەزار كەمئەندامە بكرێتەوە.

وتیشی، ئەو كەمئەندامانە تەنها پسوڵەیەكیان بەناوی مووچەوە وەرگرتووە نازانرێت كەی مووچەیان پێ دەدرێت و مووچەی چەند مانگ وەردەگرن، ئەوەش كەمئەندامانی نیگەران كردوە.

“سامان حسێن” جەختیشیكردەوە، داوا دەكەن مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە خەرج بكرێت كە پێشتر تانەیان لە ئەنجامی لیژنەی پشكنین داوە و بڕیاری خەرجكردنەوەی مووچەكانیان بۆ دەرچووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending