English | عربي

لەباره‌ى مووچەی توێژێك ڕوونكردنەوە دەدرێت


لەباره‌ى مووچەی توێژێك ڕوونكردنەوە دەدرێت

2019/08/29 | 14:15

(هەواڵ كوردستان)-

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی دروستكردنی پسوولەیەکی تایبەت بە مووچەی 13 هەزار خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ئاشكرای دەكات، ئەو پسوولەیە بۆیە دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی کە پارە گەیشتە بانکەکان، هیچ کێشە و گیروگرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.

ئاریان ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزاەرتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ڕاگەیەندراویکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ڕای گەیاندووە: "دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە گەراندنەوەی مووچەی بڕاوی كەمئەندامان، ئەم لێژنانەی ئێستا دروست کراون، لە ژێر چاودێریی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دان و تەنها بۆ کارئاسانیی دروستکردنی پسوولەیەکە كە تایبەتە بە مووچەکانیان، بۆ ئەوەی کە پارە گەیشتە بانکەکان هیچ کێشە و گیروگرفتێکیان بۆ دروست نەبێت".

باس له‌وه‌ش ده‌كات: "بەداخەوە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی پڕۆسەکە کە هیچ لە بەرژەوەندیی کەمئەندامان نییە، بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە هەوڵانە دژی بەرژەوەندییەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەتە و هەوڵێکە بۆ شێواندنی پڕۆسەکە".

لە دوا ژمارەی هەفتەنامەی (باس)دا کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاندووە: "لەبارەی گەڕاندنەوەی مووچە بۆ 13 هەزار کەمئەندام، هیچ گرفتێک بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی ئەو 13 هەزار کەسە نییە، لەگەڵ فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەن ئێستا خەریکی میکانزمێکین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتە، بەڵام خەرجکردنەوەی مووچەی ئەو کەسانە هیچ کێشەی تێدا نەماوە".

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی-یەوە دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە گەراندنەوەی مووچەی بڕاوی كەمئەندامان.

ئەم لیژنانەی ئێستا دروستکراون، لە ژێرچاودێری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدان و تەنها بۆ کارئاسانی دروستکردنی پسوڵەیەکە كە تایبەتە بە مووچەکانیان، بۆ ئەوەی کە پارە گەیشتە بانکەکان هیچ کێشە و گیروگرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.

بەڵام بەداخەوە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی پڕۆسەکە کە هیچ لە بەرژەوەندی کەمئەندامان نییە، بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە هەوڵانە دژی بەرژەوەندییەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەوڵێکە بۆ شێواندنی پڕۆسەکە، بۆیە ئەو کەمئەندامانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، دڵنیایان دەکەین بێ کێشە بەم زووانە مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاریان ئەحمەد مستەفابەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending