English | عربي

ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر دوای سوتانی هەشت کۆگا کۆنتڕۆڵکرا


ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر دوای سوتانی هەشت کۆگا کۆنتڕۆڵکرا

2019/08/29 | 14:35

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر ئاگرەکەی ئەمڕۆی هەولێر دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر و سوتانی هەشت کۆگا کۆنتڕۆڵ. عه‌مید شوان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان به‌ بونی ئاگرێك له‌ ژماره‌یه‌ك كۆگا، تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی، تا ئێستا هۆكار ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ و زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ نه‌زانراون".ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێردا هه‌شت كۆگای كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل و كه‌ل و په‌لی بیناسازی و كه‌لوپه‌لی دیکەی تێدا بو به‌ ته‌واوی سوتان و زیانێكی زۆری مادی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر وتیشی، "داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌قه‌مانه‌كان یارمه‌تی تیمه‌كانمان بده‌ن و رێگایان بۆ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زو بگه‌نه‌ شوێنی روداوه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانمان بتوانن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن".دەشڵێت، "له‌ روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان گه‌نج له‌سه‌ر رێگان و خه‌ریكی وێنه‌گرتنی روداوه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م تیمه‌كانمان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending