English | عربي

بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یەكەمین پێشانگای زانستی زانكۆ پزیشكییەكانی ئێران لە سلێمانی دەکاتەوە


بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یەكەمین پێشانگای زانستی زانكۆ پزیشكییەكانی ئێران لە سلێمانی دەکاتەوە

2019/08/29 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، یەكەمین پێشانگای زانستی زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كردەوە.بەئامانجی ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لەبوارە پزیشكیەكاندا بخوێنن، ئەمڕۆ یەكەمین پێشانگای زانكۆ پزیشكیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كرایەوە.پێشانگاكە ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا 14 زانكۆی پزیشكی پێشكەوتوی ئێران بەشداریان كردوە

لە پێشانگاكەدا كە ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا 14 زانكۆی پزیشكی پێشكەوتوی ئێران بەشداریان كردوە، جگەلە ناساندنی توانا زانستی و فێركارییەكانی زانكۆكان داشكاندن و كارئاسانی بۆ ئەو خوێندكارانەش دەكەن كەدەیانەوێت لەزانكۆ پزیشكیەكانی ئێران بخوێنن.لەدو وتەی جیاوازدا، هەریەك لە كونسوڵی ئێران لە سلێمانی و دكتۆر ئەمیرخانی نوێنەری وەزارەتی تەندروستی ئێران، تەئكیدیان لەبەهێزكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زانكۆكانی ئێران و هەرێمی كوردستان كردەوە، ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ هەر هاوكارییەكی پزیشكی و دەرمانی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات پارێزگاری سلێمانیش خۆشحاڵی خۆی بەهەماهەنگی نێوان زانكۆكانی سلێمانی و ئێران دەربڕی و داوایشیكرد، لەو پرۆسەیەدا هاوكاری كەسوكاری شەهیدان بكرێت و كارئاسانیان بۆ بكرێت كاتێك دەیانەوێت لەزانكۆكانی ئێران بخوێنن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending