English | عربي

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە


وەزارەتی دارایی بڕیارێکی پێشووی خۆی هەڵوەشاندەوە

2019/08/29 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی پێشووی خۆی لەبارەی هەموارکردنی بڕوانامە هەڵوەشاندەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز) گەیشتووە، رێنمایی دارایی ژمارە 11ی ساڵی 2019 کە بەرێوەبەرایەتی دیراسات و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری دەریکردبوو، لەلایەن دیوانی وەزارەتی داراییەوە رێنماییەکە هەڵوەشێنرایەوە و کاری پێ ناکرێت.

رێنماییەکە تایبەت بوو بە هەموارکردنی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرانەی کە درێژەیان بە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) داوە لە دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن و بە وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە و مۆڵەتی کۆکراوە و لەسەر ئەرکی خۆیان، لە رێنماییەکەشدا کە لە 25ی 8ی 2019 دەرکرابوو ئاماژە بەوە درابوو کە ئەم بڕیارە لە رێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

دوای دەرچوونی رێنماییەکە وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ئەم رێنماییە كاری پێناكرێت تاكو لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاونەبێتەوە، بەڵام دواتر سەرجەم برگە و خاڵەکانی رێنماییەکە لەلایەن دیوانی وەزارەتی داراییەوە هەڵوەشێنرایەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending