هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمار نەكراوە

عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمار نەكراوە
عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمار نەكراوە

2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمار نەكراوە

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمار نەكراوە.


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەمپەکانی ئاوارەكان تۆمارنەكراوە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە هەوڵ دەدات پەنابەرە عێراقییەكان لە توركیاوە بگەڕێنێتەوە وڵات.

بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، جاسم عەتییە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە پلانی وەزارەتەكەیان سەبارەت بە دووبارە گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتەكانی خۆجێی، گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە.

جاسم عەتییە راشیگه‌یاند: لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەراندا، وەك هاندانێك بۆ دووبارە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدرێت بە هەر خێزانێكی ئاوارە.

جاسم عەتییە ئاماژەی بەوەیش دا كە بە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و دەستەبەركردنی سەقامگیریی و ئاسایش، هانی ئاوارەكان دەدرێت بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

سەبارەت بە گەڕانەوەی كۆچبەرە عێراقییەكان لە توركیا، جاسم عەتییە باسی لەوە كرد كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە جددی هەوڵ دەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، پەنابەرە عێراقییەكان لە توركیا بگەڕێنێتەوە وڵات و ئاشكرایشی كرد كە هەردوو حكوومەتی عێراق و توركیا لەوبارەیەوە لە هەماهەنگیدان.