English | عربي

عەمید سەرحەد قادر: ئەوانەی بڕیاڕی ریفراندۆمیاندا ئێستا لە بەغداد جێگری سەرۆک وەزیران و پەرلەمانتارن


عەمید سەرحەد قادر: ئەوانەی بڕیاڕی ریفراندۆمیاندا ئێستا لە بەغداد جێگری سەرۆک وەزیران و پەرلەمانتارن

2019/08/29 | 19:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەرى پێشوى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، رایگەیاند، وەزارەتى ناوخۆى عێراق، نوسراوێکى ترى ئاراستەى پۆلیسى کەرکوک کردوە، تێیدا داواى دەستگیرکردنى و رادەستکردنى بەدادگا کردوە، بەتۆمەتى بەشداریکردنى لە پرۆسەى ریفراندۆمدا.

دەشڵێت،  ئەوانەی بڕیاڕی ریفراندۆمیاندا ئێستا لە بەغداد جێگری سەرۆک وەزیران و پەرلەمانتارنکابینەى پێشوى حکومەتى هەرێم"شەرمنانە" مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەکەى کردوە

لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، عەمید سەرحەد قادر وێراى جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى کە لەسەر ریفراندۆم، ئەو تەنها ئەفسەرە بڕیارى گرتنى بۆ دەرچوە، هاوکات ڕەخنە لەکابینەى پێشوى حکومەتى هەرێمیش گرت، بەوەى "شەرمنانە" مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەکەى کردوە.

کێشەى ئێمە سیاسیە، من بڕیارى ریفراندۆمم نەداوە، ئەوانەى ریفراندۆمیان ئەنجامدا، ئێستا لەبەغدا جێگرى سەرۆکوەزیران و پەرلەمانتارن

ناوبراو دەڵێت"چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسانى پێشوى حکومەتى هەرێم دانیشتین، پێموتن: کێشەى ئێمە سیاسیە، من بڕیارى ریفراندۆمم نەداوە، ئەوانەى ریفراندۆمیان ئەنجامدا، ئێستا لەبەغدا جێگرى سەرۆکوەزیران و پەرلەمانتارن، بەڵام هەڵوێستیان لاوازبو."

گەر دادگایەکى بێ لایەن هەبێت، بەشانازیەوە دەچمە بەردەمى، تەنانەت گەر بریارى لەسێدارەدانیشم بۆ دەربکات

عەمید سەرحەد، ئەوەشى خستەڕو بڕیارى گرتنەکەى لە جام گرتوە و لە ماڵەکەیدا هەڵیواسیوە، وتى"گەر دادگایەکى بێ لایەن هەبێت، بەشانازیەوە دەچمە بەردەمى، تەنانەت گەر بریارى لەسێدارەدانیشم بۆ دەربکات، بەڵام کێشەکە سیاسیە و هەرێم هەڵوێستى پێویستى نەبوە."گەر لەسەر ریفراندۆم بریارى گرتن بۆ سەرحەد قادر دەرکرابێت، ئەوا چارەنوسى ژمارەیەک ئەفسەرى تر بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، کە لە 16 ى ئۆکتۆبەرەوە کەرکوکیان بەرەو هەولێر جێهێشتوە.

22 ئەفسەرى تر بریارى گرتنیان هەیە، بەڵام تەنها من لەسەر ریفراندۆم بریارى گرتنم هەیە، ئەوانیتر لەسەر جێهێشتنى دەوام و رۆیشتنیان بۆ هەولێر، بریارى گرتنیان بۆ دەرکراوە

عەمید سەرحەد وتى" 22 ئەفسەرى تر بریارى گرتنیان هەیە، بەڵام تەنها من لەسەر ریفراندۆم بریارى گرتنم هەیە، ئەوانیتر لەسەر جێهێشتنى دەوام و رۆیشتنیان بۆ هەولێر، بریارى گرتنیان بۆ دەرکراوە."سەبارەت بەهۆکارى چارەسەرنەکردنى گرفتى ئەو ئەفسەرانەى رۆیشتونەتە هەولێر، لەکاتێکدا وەزارەتى ناوخۆى هەرێم و بەغدا لەگفتوگۆدان، بەرێوەبەرى پێشوى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک دەڵێت"ئەوەندەى ئاگادارم خاڵێک لە خاڵەکانى کۆبونەوەى ئەمڕۆى نێوان وەفدى هەرێم و بەغدا ئەوەبوە، پارتى داواى 30 پۆستى ئەمنى کردۆتەوە کە پێشتر لایبوە و ئێستا بەدەست عەرەب و تورکمانەوەن."

پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکەوە نەکردوە، لە ماڵى خۆم دانیشتوم و چاودێرى دۆخەکە دەکەم، سەردانى دۆست و لایەنەکانم کردوە و ئەوانیش سەریان لێداوم

عەمید سەرحەد قادر کە پێشتر لەسەر پارتى دیموکراتى کوردستان هەژمارکراوە و سەربەو حیزبە بوە، بەڵام ماوەیەکە دەنگۆى سەنگەر گواستنەوەى بڵاوبۆتەوە، لەو بارەیەوە جەختیکردەوە"پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکەوە نەکردوە، لە ماڵى خۆم دانیشتوم و چاودێرى دۆخەکە دەکەم، سەردانى دۆست و لایەنەکانم کردوە و ئەوانیش سەریان لێداوم، بەڵام نەچومەتە نێو هیچ لایەنێکەوە، ئەوە دورە لەراستیەوە."لە کۆتایى قسەکانیدا، عەمید سەرحەد قادر رونیکردەوە چەند ڕۆژێک دواى 16 ى ئۆکتۆبەر، لەسەر داواى کەریم سنجارى وەزیرى پێشوى ناوخۆى هەرێم، کۆبونەوەى بەسەدان ئەفسەر ئەنجامداوە بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ کەرکوک، وەک ئەو دەڵێت"کەریم سنجارى پێیوتم: کاک نێچیرڤان هەماهەنگى لەگەڵ عێراق کردوە بۆ گەڕانەوەتان."بەوتەى عەمید سەرحەد، دواى کۆبونەوەکە بەسەدان ئەفسەر بۆ کەرکوک گەڕاونەتەوە،ئەوانەى پلەى مولازمیان تا موقەدەم هەبووە، گەڕێنراونەتەوە بۆ جێگەکانى خۆیان، بەڵام پلە بەرزەکان تا ئێستا پۆستەکانیان پێنەدراوەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending