English | عربي

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان داوای بەردەوامی پاڵپشتی دارایی دەکات بۆ هەڵسانەوەی عێراق


نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان داوای بەردەوامی پاڵپشتی دارایی دەکات بۆ هەڵسانەوەی عێراق

2019/08/29 | 20:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە میانی پیشکەشکردنی وتەکەیدا سەبارەت بە بارودۆخی عێراق، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی هەڵسانەوەی عیراقی دوای شەڕ.هێنیس پلاسخارت باسی لە گرنگیی سەردانەکەى ئەنجومەنی ئاسایش بۆ عیراق لە بەرواری 29/6/2019 کرد و وتی"ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دڵنیایی گرنگ و تۆکمەیاندا سەبارەت بە بەردەوامیی هاوکاریان بۆ عیراق و گەلەکەی."نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەى بەوەشدا کە کەمی پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆسەی سەقامگیری لە دوای شەڕ و بەهاناوەهاتنی مرۆیی کە لە یەکەمیان کورتهێنانی 300 ملیۆن دۆلارە و ئەوی تریان کورتهێنانی 500 ملیۆن دۆلار هەیە، ئەمەش بۆتە مەترسی لەسەر هەڵسانەوە و بونیاتنانەوەى وڵاتەکە. نزیکەى چوار ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی گەڕاونەتەوە سەر زەویەکانى خۆیان، بەڵام پرۆسەکە سست بوە و پێداویستیی بوارەکانی تەندروستی و کارەبا و ئاو ڕو لەبەرزبونەوەن

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشى "ئەگەرچی نزیکەى چوار ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی گەڕاونەتەوە سەر زەویەکانى خۆیان، بەڵام پرۆسەکە سست بوە و پێداویستیی بوارەکانی تەندروستی و کارەبا و ئاو ڕو لەبەرزبونەوەن.لە درێژەى قسەکانیدا نۆێنەرى نەتەتەوەیەکگوتی "نزیکەی یەك ملیۆن 600 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی هێشتا بە پەرۆشەوە دەڕواننە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە."

عێراق هێشتا برینەکانى رابردوى لەبیرنەچوە، ڕاستیە تاڵەکەش ئەوەیە کە حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ روبەڕوبونەوەی بەرژەوەندیە بەرتەسکە حزبیەکان

پلاسخارت وتیشى"عێراق هێشتا برینەکانى رابردوى لەبیرنەچوە، ڕاستیە تاڵەکەش ئەوەیە کە حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ روبەڕوبونەوەی بەرژەوەندیە بەرتەسکە حزبیەکان، هەروەها پێویستە پارتە سیاسییەکان و لایەنەکانی تریش بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش کە بەرژەوەندی ولاتەکە لەسەروی هەمو بەرژەوەندیەکانی ترەوەیە."نوێنەری تایبەت وتی " تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا و هەولێر و باشبونی پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و ‌هەولێر ڕێگا خۆشدەکات بۆ گفتوگۆیەکی قوڵ دەربارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و نیازپاکی هەمو لایەنەکانی کەرکوک کە پیشانیاندا بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخی شارەکە ئاماژەیەکی هاندەرە" .نوێنەرى نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە شەنگال، داوای لە هەردو دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کرد کە بە خێرایی کاربکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی جیاوازەکانیان لە پێناو دانیشتوانی ناوچەکە.هەروەها وتیشى "چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا پێویستە و قبوڵنەکردنی لایەنی چەکدار لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت رێگایەکە بۆ پێشەوە."پلاسخارت دەربارەى کێشەکۆنەکانى نێوان عێراق و کوێت ئاماژەى بەوەدا کە لەماوەى پێشودا حکومەتى عێراق روفاتى چەند هاوڵاتیەکى کوێتى گەراندوەتەوە بۆ ئەو وڵاتە، کە میژوەکەیان بۆ شەڕى کەنداو گەڕاوەتەوە، هەروەها باسی لەوەش کرد کە لە 28/8/2019 دا، زیاتر لە 40 هەزار پەڕتوکی کوێتی کە هی ئەرشیفی ئەمیریی و نیشتمانی بون لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕادەستی حکومەتى کوێتى کراوەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending