هەواڵی کوردستان ئێستا

دەوڵەتی یاسا: "سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە"

دەوڵەتی یاسا: "سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە"
دەوڵەتی یاسا: "سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە"

2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەعد موتەلیبی: "سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نەدرێت".

سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق، سەعد موتەلیبی رایگەیاند كە سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نەدرێت و ئاماژە بەوەیش دەكات كە یاسای هەڵبژاردنەكان، پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە.

سەعد موتەلیبی لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كرد كە سەرجەم هێزە سیاسییەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نەدرێت هەرچەند بە ئاشكرا ئەوەیان رانەگەیاندووە، وێرای ئەوەی بانگەشەی ئەوە دەكرێت كە هەوڵ دەدرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

گوتیشی: "هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت، تا ئەو كاتەی فراكسیۆنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران سووربن لەسەر پەسەند نەكردنی یاسای دادگای فیدرال".

سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەعد موتەلیبی روونی كردەوە هەر كاتێك یاسای دادگای فیدرال پەسەندكرا، ئەوا دووبارە دەسەڵاتی یاسایی دەدرێتەوە بە دادگاكە بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەسەند بكات.

راشیگەیاند كە یاسای هەڵبژاردنەكان، پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە و پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەكان كۆببنەوە بۆ ئەوەی یەكەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و چۆنیەتی دابەشكردنی كورسییەكان دیاری بكەن.

پێشتر راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان، حوسێن هینداوی رایگەیاندبوو كە حكوومەت ئامادەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات، بەڵام بەو مەرجەی دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو بكرێت.