English | عربي

توركیا... مووچەی پەرلەمانتاران زیاد كرا


توركیا... مووچەی پەرلەمانتاران زیاد كرا

2019/08/30 | 17:00

(هەواڵ كوردستان)-  

ئەمڕۆ هەینی لە چوارچێوەی زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا، مووچەی ئەندام پەرلەمانەكانی توركیا بە بڕی ٤٪ زیاد كرا، بەمەش مووچەكانیان بۆ ٢٤ هەزار و ٤٧١ لیرەی توركی بەرز بووەوە.

پێشتر هەر ئەندام پەرلەمانێكی توركیا مووچەكەی ٢٣ هەزار و ٥٣٠ لیرە بوو، بەڵام لەمەودوا ٢٤ هەزار و ٤٧١ لیرە وەردەگرن و مووچەكەیان ٩٤١ لیرە زیادی كردووە.

هەر ئەندام پەرلەمانێكی توركیا مووچەی ساڵێكی ئەندام پەرلەمانیەتی دەگاتە ٢٩٣ هەزار و ٦٥٢ لیرەی توركی.

ژمارەی ئەندام پەرلەمانەكانی توركیا ٦٠٠ ئەندام پەرلەمانە، بەمەش مووچەی تەواوی ئەندام پەرلەمانەكان لە ساڵێكدا دەگاتە ١٧٦ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٢٠٠ لیرەی توركی.

بە گوێرەی نرخی ئەمڕۆی دۆلار بێت بەرامبەر بە لیرەی توركی، مووچەی ئەندام پەرلەمانێكی توركیا دەكاتە ٤٢٠٠ دۆلار.

بۆ خانەنشینبوونی ئەندام پەرلەمانیش لە توركیا، پێویستە تەمەنی ئەندام پەرلەمانەكە ٢٥ ساڵی تەواو كردبێت، واتە نابێت تەمەنی لە ٢٥ ساڵ كەمتر بێت.

هەروەها پێویستە دوو ساڵ ئەندام پەرلەمانی كردبێت و لەوە كەمتر نابێت.

ئەگەر ئەو دوو مەرجەی تێدا بوو، بە مووچەی ٧٥٠٠ لیرەی توركی خانەنشین دەكرێت، كە دەكاتە ١٣٠٠ دۆلار.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending