كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی هەڵوێست وەردەگرن
2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
به‌شێك له‌كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌و دوانه‌خستنی، له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گردبوونه‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره نه‌دات له‌ئه‌مساڵدا به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی چۆڵناكه‌ین. بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌و دوائاماده‌كارییه‌كانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆببێته‌وه. پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-ش به‌شێك له كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به دروشمی ( بێ وه‌فانین به‌رامبه‌رتان، بێ وه‌فا مه‌بن به‌رامبه‌رمان) گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند، وه‌ك فشارێك تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی كۆنگره‌وه بڕیاری دروست نه‌دات ئاماده‌نین به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی چۆڵ بكه‌ین. له‌به‌شێك له‌دروشمه‌كانیشیاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هیچ بیانویه‌ك نیه بۆ دواخستنی كۆنگره‌و پێویسته كۆنگره له‌ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.