English | عربي

گەرمیان... كێشە لەسەر داخستنی كەمپی ئاوارەكانی عێراق دروست دەبێت


گەرمیان... كێشە لەسەر داخستنی كەمپی ئاوارەكانی عێراق دروست دەبێت

2019/08/30 | 20:20

(هەواڵ كوردستان)-

نووسینگەی ھاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان داخستنی کەمپی قۆرەتوو ڕەت دەکاتەوە، كە ٢١٢ خێزانی ئاوارەی سنووری پارێزگای دیالەی تێدایە، هەروەها ڕایدەگەیەنێ كە ڕێگا نادەن بە گوشار دابخرێت و خێزانە ئاوارەکان بە ناچاری دەربكرێن.

نووسینگەی ھاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ڕایگەیاندووە کەمپی قۆرەتوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دانەخراوە و ئێستە ٢١٢ خێزانی ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە کە پێکدێت لە ٩٨٥ کەس، زۆربەیان خەڵکی قەزا و شارەدێیەكانی سەعدیە و شارەبانی سنووری پارێزگای دیالەن لەگەڵ ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی پارێزگاکانی ئەنبار و بابلدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم ئاوارانە نەک ھەر لەبەر وێرانی ناوچەکەیان و ململانێی مەزھەبی و تائیفی ئامادە نین بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، بەڵکو ئامادەش نین لەگەڵ ئاوارەکانی کەمپی تازەدێی سنووری ئیدارەکەدا لە یەک کەمپیشدا کۆ بکرێنەوە، بڕیاری کۆتایی لە مانەوە یاخود داخستنی کەمپی قۆرەتووش لای ئیدارەی گەرمیانە، لەمبارەشەوە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیان ئاگەدار کردووەتەوە، کە ئاوارەکان تا ئەو کاتەی خۆیان دەیانەوێ دەتوانن لەو کەمپەدا بمێننەوە و ڕێگە نادرێ ھیچ جۆرە گوشارێکیان بخرێتەسەر.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending