English | عربي

لەم مانگەدا دو پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌


لەم مانگەدا دو پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌

2019/08/31 | 15:10

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا دو پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر بكرێنه‌وه‌ و تیایدا 164 كۆمپانیا له‌ حەوت وڵات به‌شداری ده‌كه‌ن.محه‌مه‌د شه‌ریف، رێكخه‌ری پێشانگەکان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ به‌شداری 164 كۆمپانیای حەوت وڵات، دو پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌. پێشانگەیه‌كیان بریتییه‌ له‌ حه‌وته‌مین پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ پلاستیك و پیتڕوکیمیاویات و بە بەرگکردن و کاغەز و چاپکردن

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگەیه‌كیان بریتییه‌ له‌ حه‌وته‌مین پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ پلاستیك و پیتڕوکیمیاویات و بە بەرگکردن و کاغەز و چاپکردن كه‌ 102 كۆمپانیا به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، پێشانگەكایه‌كی دیکەش بریتیه‌ له‌ پێشانگای "ئه‌ربیل ستایڵ" بۆ جلو بەرگ و درومان و ئیکسسوارات و پێست و پێڵاو تیایدا 62 كۆمپانیا به‌شداری ده‌كه‌ن.پێشانگەكایه‌كی دیکەش بریتیه‌ له‌ پێشانگای "ئه‌ربیل ستایڵ" بۆ جلو بەرگ و درومان و ئیکسسوارات

 

محه‌مه‌د شه‌ریف وتیشی، هه‌ردو پێشانگەكه‌ له‌ چوار تاوه‌كو 7ی ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بن، كه‌ 164 كۆمپانیا له‌ وڵاتانی توركیا، میسر، ئێران، عێراق، كوه‌یت، چین، ئیمارات به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending