English | عربي

وتەبێژی حكومەتی هەرێم بونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە


وتەبێژی حكومەتی هەرێم بونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە

2019/08/31 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە رونكردنەوەیەكدا، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتكردەوە.لەرونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی پروپاگەندەی ھەبونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات".جوتیار عەلی رایگەیاند،" حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending