English | عربي

سەرۆكی زانكۆكە داوای دروستكردنی كۆلێژی "حەربی" لە حكومەت دەكاتسبەی لەزانكۆیەكی هەرێمی كوردستان یەكەمین رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنە


سەرۆكی زانكۆكە داوای دروستكردنی كۆلێژی

2019/08/31 | 17:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سبەی لە زانكۆی چەرمۆ، یەكەمین رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنە، سەرۆكی زانكۆكەش لە رێگەی خەندانەوە داوای لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كرد كۆلێژێكی "حەربی" سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دروست بكەن.دو هەزارو 449 خوێندكارمان هەیە و بەرنامەمان هەیە لەمساڵدا 480 خوێندكار وەربگرین

د.سەڵاح رەزا، سەرۆكی زانكۆی چەرمو بە خەندان-ی راگەیاند،"ساڵی رابردو لە 9/9 دەستمانكرد بە خوێندن بەڵام ئەمساڵ پێشمانخستوە و سبەی 1/9/2019 یەكەمین رۆژی خوێندن لە زانكۆی چەرمو دەستپێدەكات".وتیشی،"لەماوەی هەفتەیەكدا تەواوی خشتەی بەرنامەكانی ساڵی خوێندنەكانی بە خوێندكار دەدەین، ئێمەش دەمانەوێت خوێندكار بكەینە چەقی پرۆسەی فێربون، بۆیە لە ئەنجومەنی زانكۆ بڕیارمانداوە كە ئەمساڵ پەرلەمانێكی خوێندكاران لە زانكۆ دروست دەكەین، كە تەواوی زانستیە و دورە لە حزبایەتی و شانبەشانی رێكخراوەكانی دیكەی خوێندكاران و قوتابیان و رێكخراوەكانی دیكە كار دەكات بۆ خزمەتكردنی خوێندنكار".

پێویستە گرنگییەكی زۆر بدەین بە پەیمانگا پیشەی و زانكۆ پۆلەتەكنیكیەكان، بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی تێكەڵ بە پێداویستیەكانی كۆمەڵگە بین

سەرۆكی زانكۆی چەرمو راشیگەیاند،"لەئێستادا دو هەزارو 449 خوێندكارمان هەیە و بەرنامەمان هەیە لەمساڵدا بۆ هەر بەشێك لانی كەم 40 خوێندكار وەربگرین و بەشێوەیەكی گشتی 480 خوێندكار وەردەگرین".

داعشێك بەو هەموتاوانكارییەی خۆیەوە توانی قەڵغانێك دروست بكات، بەڵام زانكۆكانی ئێمە نەمانتوانی كۆلێژێكی (حەربی)مان هەبێت لە هەرێمی كوردستان كە تیایدا خوێنی پێشمەرگە و لاوەكانمان بپارێزین

د.

رەزا پێشنیارێكیشی لەرێگەی خەندانەوە ئاراستەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كردو رایگەیاند،"هەرێمی كوردستان كێشەی ئەوەی نیە كە بڕوانامە دەدات بە خوێنكار، بەڵكو گرنگە خوێندكار خۆشگوزەران بێت و ژیانی دابینبكرێت، وە پێویستە گرنگییەكی زۆر بدەین بە پەیمانگا پیشەی و زانكۆ پۆلەتەكنیكیەكان، بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی تێكەڵ بە پێداویستیەكانی كۆمەڵگە بین، داعشێك بەو هەموتاوانكارییەی خۆیەوە توانی قەڵغانێك دروست بكات، بەڵام زانكۆكانی ئێمە نەمانتوانی كۆلێژێكی (حەربی)مان هەبێت لە هەرێمی كوردستان كە تیایدا خوێنی پێشمەرگە و لاوەكانمان بپارێزین و چەك دروست بكەین، بۆیە داواكارم كاربەدەستانی حكومەتی كۆلێژێكی (حەربی) سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دروستبكەن بۆ ئەوەی بتوانین زانكۆكانی هەرێم كاری زۆر جدی بكەن تا بتوانن پارێزگاری لە خاكی نیشتیمان بكەن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending