English | عربي

ڕێگەی كەركوك – بەغداد بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت


ڕێگەی كەركوك – بەغداد بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت

2019/08/31 | 17:55

(هەواڵ كوردستان)- بەهۆی ڕاكێشانی هێڵێكی نوێی كارەبا، ڕێگەی كەركوك بەغداد بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز ڕایگەیاند: بەهۆی ڕاكێشانی هێلێكی نوێی كارەبا بۆ كەركوك، ئاراستەی ڕێگەی كەركوك – بەغداد لە سنوری ناحیەی تازە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت.

هاوكات سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركووك بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی كارەبای عێراق هێڵێكی نوێی كارەبا بۆ کەركووك دەگوازێتەوە بەو هۆیەشەوە هاتووچۆی ڕێگەی كەركوك – بەغداد بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە سنوری ناحیەی تازە ڕادەگیرێت، لەو ماوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی كارەبا كاری پێویست بۆ گۆڕینی هێڵە نوێیەكە دەكات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending