English | عربي

خۆپیشاندەرانی بریتانیا: کودەتاکەت بوەستێنە بۆریس جۆنسن


خۆپیشاندەرانی بریتانیا: کودەتاکەت بوەستێنە بۆریس جۆنسن

2019/08/31 | 18:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بەهەزاران کەس لەنێو شەقامەکانى بریتانیاوە داواى وەستاندنى پلانەکەى بۆریس جۆنسن دەکەن بۆ دواخستنى دانیشتنەکانى پەرلەمانى بریتانیا.خۆپیشاندەران لە دەرەوەى (داونین ستریت)ەوە بە دەنگێکى بڵندەوە دژى بۆریس جۆنسن-ى سەرۆکوەزیرانى بریتانیا هاواردەکەن و دەڵێن "شەرمە بۆتۆ، کودەتاکەت بوەستێنە".ئێمە لێرەین بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسى

خۆپیشاندەران بەرامبەر باڵەخانەى سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکەیان وەستاون و بەدروشمەکانیان دژایەتى خۆیان بۆ بڕیارى هەڵپەساردن و دواخستنى دانیشتنەکانى پەرلەمان لەلایەن جۆنسن-ەوە دەردەبڕن و دەڵێن کارەکەى جۆنسن شێواندنى دیموکراسیە، لە دروشمەکانیاندا دەڵێن "ئێمە لێرەین بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسى" .خۆپیشاندان تەنها لەندەنى پایتەختى نەگرتوەتەوە، بەڵکو لە هەریەک لە شارەکانى بیرمنگهام و بریستۆڵ، مانچستەر، نیوکاسڵ، بێڵفست، لیڤەرپوڵ و چەندین شارى دیکەى بریتانیا خۆپیشاندەران رژاونەتە سەرشەقام و بۆریس جۆنسن بە کودەتاچى ناو دەبەن. ئەمە لەکاتێکدایە هەر بەهۆى بریارەکەى بۆریس جۆنسن-ەوە لە چەندرۆژى رابردودا چەندین کەس لە کاربەدەستە نزیکەکانى بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و دژایەتى خۆیان بۆ بڕیارەکەى جۆنسن سەبارەت بە دواخستنى دانیشتنەکانى پەرلەمان دەربڕیوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending