"تا راده‌یه‌ك گرێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرانەوە" سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: لە 2005ەوە عێراق 62 ملیار دۆلار قەرزی کردوە
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق لە ساڵی 2005 ەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە و تا ئێستا 62 ملیار دۆلار قەرزی کردوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو قەرزانە لەسەدا دو کەمتر بوە.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا پڕۆژه‌ی بودجه له به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقه و هه‌ر كاتێك یاسای بودجه په‌سند كرا و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكرایه‌وه، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
شاندی دانوستانكار توانی شێلگیرانه به‌رگری له موچه‌ی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بكات و ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته
ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندی دانوستانكار توانی شێلگیرانه به‌رگری له موچه‌ی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بكات و ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته".
هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی ستراتیژی خۆی داڕشت و دو به‌ش بوه، یه‌كه‌میان پابه‌ندیی نه‌وتی بوه، كه تا راده‌یه‌ك گرێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرده‌وه
رونیشیكرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی ستراتیژی خۆی داڕشت و دو به‌ش بوه، یه‌كه‌میان پابه‌ندیی نه‌وتی بوه، كه تا راده‌یه‌ك گرێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرده‌وه و ئیدی ئه‌و بیانوه لای حكومه‌تی فیدراڵ نه‌مێنێت، كه هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و ده‌یه‌وێت پشكیشی له به‌غدا هه‌بێت، ئێستا سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه، كه ئێمه به‌شداری ده‌كه‌ین له زیادكردنی داهاتی عێراق، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌وه پێویسته ماف و شایسته داراییه‌كانمان دابین بكرێت".
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم هه‌بووه، خه‌رجی سیادی بوه و ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆر بوه
ئامانج رەحیم دەڵێت، "یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم هه‌بووه، خه‌رجی سیادی بووه و ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆر بوه. چه‌ند خه‌رجی سیادی زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده پشكی هه‌رێم كه‌مده‌كات. 18 ترلیۆن و 180 ملیار دینار له خه‌رجی سیادی دانراوه بۆ سووی قه‌رزی عێراق. هه‌رێمی كوردستان توانی زۆرێك له‌و خه‌رجییانه كه‌مبكاته‌وه، كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و ئه‌مه‌ش وایكرد پشكی هه‌رێم زیاتر بێت".
عێراق لە ساڵی 2005 ەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە، تەنها بۆ کەرتی وەبەرهێنان 62 ملیار دۆلار تەمویل کراوە لە وڵاتانی دەرەوە
باسی لەوەشکرد، "عێراق لە ساڵی 2005 ەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە، تەنها بۆ کەرتی وەبەرهێنان 62 ملیار دۆلار تەمویل کراوە لە وڵاتانی دەرەوە، پشکی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانەی کە کراون لەسەدا 2 کەمتر بوە، کە پێویست بۆ سەرەتا لەسەدا 17 بێت و دواتریش کە کەمکرایەوە بە 12.67 بێت، هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی بەشداربوە لە دانەوەی قەرزەکان، بەڵام کەمتر لەسەدا دوی قەرزەکانی وەرگرتوە".
بەهۆی ئەو تێگەیشتنە یاسایی و حسابییەوە، لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ حکومەتی عێراق توانیمان ئەوە بچەسپێنین
ئامانج رەحیم رونیکردەوە، "بەهۆی ئەو تێگەیشتنە یاسایی و حسابییەوە، لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ حکومەتی عێراق توانیمان ئەوە بچەسپێنین، کە ئەو مافەی هەرێمی کوردستان کە لای حکومەتی عێراقە وەریبگرێتەوە".
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "سه‌رپه‌رشتی دانوستانم له‌باره‌ی بودجه‌ی پێسپێردراێبو، كه چوینه به‌غدا بۆ گفتوگۆی بودجه‌ی هه‌رێم، له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتگۆمان كرد، نه‌وت، دارایی و قه‌رزه‌كانی كوردستان بون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "توانیمان رێککەوتن له‌سه‌ر نه‌وت بكه‌ین، بڕیارمانداوه رۆژانە 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكه‌ین، داهاته‌كه‌ی ده‌چێته ناو داهاتی عێراق، هەروەها له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم رێكکه‌وتین، به‌شێك له مافه داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌ربگرینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌یشتینه سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌یه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ین به چاودێری دارایی هه‌ردولا به‌پێی توانا به‌شێك بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دابنرێت".