پارێزگاری سلێمانی: سلێمانی به‌به‌راورد به‌سروشتی ڤایرۆسه‌كه له‌دنیادا، له‌دۆخێكی سروشتیدایه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: به‌راورد به دۆخی ئێستای جیهان دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و دۆخه‌كه باشه، ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دۆخی پارێزگاکە لەڕووی کۆڕۆناوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: ده‌توانم بڵێم دۆخی سلێمانی له ئێستادا به‌به‌راورد به‌سروشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌دنیادا، له‌دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، ڕاسته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن ڕووی له زیادبوون كردووه له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه چونكه ئه‌مانه هه‌ركه‌سێ كه تا-یه‌كی هه‌بێت یان نیشانه‌یه‌كی لێده‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ش نه‌بێت ده‌چێته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆ پشكنین.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بتوانیین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین و خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه كه‌ناری ئارامی، چونكه ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌شی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بون و چاكبونه‌ته‌وه بون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر، كه هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات و ئه‌م په‌تایه له‌هه‌ر شوێنێك بڵاوبوبێته‌وه پێویستی به كۆنتڕۆڵكردن هه‌بوه به‌و ڕێگه لۆژیكیانه‌ی كه‌بتوانێت له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر، كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبووانی په‌تاكه دابنكردنی بژێوی و داهات و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك وه پاراستنی ئابوری و داهاتی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت، ئێمه له سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره به‌یه‌كه‌وه كارمان كردوه