English | عربي

دەزگای لووتکە: شنگالییەکان لەبەر ڕەوشی ئەمنی ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان


دەزگای لووتکە: شنگالییەکان لەبەر ڕەوشی ئەمنی ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان

2019/09/01 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)- "وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەو بابەتە دەچنە بەغدا"

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، وێڕای ئازادکردنی شارەکە لە دەستی داعش، بەڵام بەھۆی ئەو بارودۆخەی لە شنگال ھەیە ئاوارەکان بە تەواوەتی نەگەڕاونەتەوە  شارەکە.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە ماوەی دوو ساڵە شنگال لە دەستی داعش دەرھێنراوە و ئازاد کراوە، بەڵام بەھۆی ئەو رەوشە ناھەموارەی ئێستا لە قەزاکەدا ھەیە، ھاوکات ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچەیە، زۆرێک لە ئاوارەکانی ئەو قەزایە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان".

 

گوتیشی: "ئاوارەکان چاوەرێی باشبوونی دۆخەکە دەکەن تا دەیانەوێت ژیانێکی ئارام و شایستەیان بۆ دەستەبەر بکرێت و ئەوجار بگەڕێنەوە".

 

ئاری جەلال ڕوونیشی کردەوە: "بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بڕیار وایە لیژنەیەک لە پارلەمانی کوردستان بچێتە بەغدا تاکوو بتوانن بارودۆخی شنگال ئارام بکەنەوە".

 

بە گوتەی ئاری جەلال، تا ئێستا بەشێکی زۆر لە ئاوارەکانی شنگال لە کامپەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان نیشتەجێن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending