English | عربي

خوێندنی باڵا: لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستەمی زانكۆلایه‌ن كارا ده‌كرێت


خوێندنی باڵا: لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستەمی زانكۆلایه‌ن كارا ده‌كرێت

2019/09/01 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی فۆرمی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین کارا دەکریت.

 

عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ راگه‌یاندنی سیستەمی زانكۆلاین".

 

گوتیشی: "ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆ لاین له‌ قۆناغی كۆتاییه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا زانكۆلاین كارا بكرێت، بۆ ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، وه‌رگرتنی خوێندكاران به ‌شێوه‌ی كریدیت ده‌بێت".

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: "ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی "زانكۆلاین"مان دوا خست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی كه‌ خولی دووه‌میان هه‌یه‌، دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كانیان زانكۆلایه‌ن رابگه‌یەنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending