English | عربي

ئاهەنگی دەرچونی چوار هەزارو 500 خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچو


ئاهەنگی دەرچونی چوار هەزارو 500 خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچو

2019/09/01 | 18:55

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی خولی 30 هەمینی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچو.

لە مەراسیمەكەدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتەیەكی پێشكەشكردو هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكارە دەرچوەكان خواست و راشیگەیاند، وەكو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە رەوتی زانست و پێشخستنی بواری ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان، تەئكیدیشی كردەوە كە بەهەمو توانایان هەوڵی بەدیهێنانی خواستەكانی خوێندكارانی دەرچوی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەن بۆ دۆزینەوەی هەلی كاری گونجاو تا بتوانن خزمەت بە ئایندەی هەرێمی كوردستان بكەن.

لە مەراسیمەكەدا ئالان فه‌ره‌یدون، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگەیاند،" جێی خۆشحاڵییه‌ بۆ خوێندنی ساڵی 2018-2019 زیاتر لە 4500 خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌رچون وه‌رده‌گرن، جگە لە دەرچوانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار و هەلەبجەو كۆلیجی زانستە پراكتیكییەكانی هەلەبجە  كە مەراسیمی جیاوازیان بۆ ئامادەدەكرێت".لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا، دوای سوێندخواردنی دەرچوان، بڕوانامه‌ به‌ 4500 خوێندكاری سه‌ركه‌وتوی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆكە بەخشرا.

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/15192019356598986565







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending