English | عربي

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکی گەرمیان ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکی گەرمیان ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

2019/09/01 | 19:25

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێویستى به‌به‌كرێگرتنى ژماره‌یه‌ك كرێكار هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بۆ كاركردن له‌وێستگه‌ى باخى كه‌لار بۆماوه‌ى زیاتر له‌ 100 ڕۆژ.

 

شادیه‌ حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند : "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخدارى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان، پێویستى به‌به‌كرێ گرتنى 15 كرێكارى كاتى هه‌یه‌ بۆ كاركردن له‌ وێستگه‌ى باخى كه‌لار بۆماوه‌ى 153 ڕۆژ".

 

گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى ئیشكردنى هه‌یه‌ ده‌توانێت كاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2/9/2019 سه‌ردانى لیژنه‌ى چاوپێكه‌وتن بكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending