English | عربي

بودجەی هەرێم بەندە بەرێككەوتنی هەولێر و بەغداد


بودجەی هەرێم بەندە بەرێككەوتنی هەولێر و بەغداد

2019/09/01 | 21:35

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئامادەكاریی بۆ پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 دەكات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: چاوەڕێین پڕۆژەكە بە زوویی تەواو بێت و بێتە پەرلەمان.

زیاد جەبار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند: پێنج ساڵە پڕۆژە بودجەی هەرێم نەهاتووەتە پەرلەمان و بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمین كە سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی هەرێمن.

راشیگەیاند: ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەیەی هەرێم بەندە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و بەبێ ئەو رێككەوتنەش هەرێم بەرچاوی روون نییە بۆ ئامادەكردنی بوجەی ساڵی 2020.

جەختی لەوەشكردەوە، بەبێ بودجەی دیاریكراوی هەرێم، وەزارەتەكانی هەرێم دەسەڵاتێكی ئەوتۆیان نابێت و ناتوانن وەك پێویست كار بكەن، بەتایبەت لە بواری ئاوەدانكردنەوە و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكان ئاشكراشی كرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی باڵای هەرێم لە سەر پرسی بودجە و مووچە و نەوت سەدانی بەغداد بكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت تا ئێستا چارەسەرنەكراون و كۆتایی ئەمساڵ ئەو رێکكەوتنەش كۆتایی دێت كە لە بودجەی 2019 عێراقدا كراوە و بەغدادی پابەند كردووە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending