English | عربي

به‌وێنه‌.. لایەنە سیاسییەكانی هه‌ڵه‌بجه‌ لە كۆبوونه‌وه ‌دان


به‌وێنه‌.. لایەنە سیاسییەكانی هه‌ڵه‌بجه‌ لە كۆبوونه‌وه ‌دان

2019/09/02 | 11:35

(هەواڵ كوردستان)- "تایبەتە بە پرسی پێكهینانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆسته‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌"

 بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە٢ی٩ی٢٠١٩ لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، بۆ جارێكی دیکە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، کۆ بوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌‌بجه‌، کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە هەڵەبجە و بەشێک لە پاڵێوراوانی حزبەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەن.

 

پەیامنێری (باسنیوز) لە شوێنی كۆبوونەوەكە، ڕای گەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان كاتژمێر(10) ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پیكردووه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پپێشتووتری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان قسه‌ له‌بارەی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ن".

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریاندا لایه‌نهیە ‌سیاسیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێك که‌وتبوون، كه‌ ناوی به‌ربژێره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پێشكه‌ش به‌ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن تاکوو لەو ڕێگەیەوە بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاری کۆتایی.

 

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending