English | عربي

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە


وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە

2019/09/02 | 15:40

(هەواڵ كوردستان)- سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابورى هەرێم ڕایگەیاندوەرۆژی پێنجشەممە 5 ى 9 ده‌ست ده‌کرێت به‌ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 6 و تا کۆتاى هه‌فته‌که‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێک موچه‌ وه‌رده‌گرن.

بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى لە وەزارەتی داراییەوە دەستکەوتوە..

رۆژی پێنجشەممە (5ی ئەیلوولی 2019) مووچەی مانگی6ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە (8ی ئەیلوولی 2019) مووچەی یەکەکانی 70 و80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە (9ی ئەیلوولی 2019) پشووی فەرمیە و مووچەی هیچ وەزارەتێک دابەش ناکرێت.

ڕۆژی سێشەممە (10ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئەیلوولی 2019) مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەیە، لەدوای ئەو وەزارەتانە، هەتاکو پارەکەی بەغدا دەگات هەر ڕۆژە و مووچەی یەک وەزارەت دابەشدەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending