English | عربي

بۆ ئه‌مساڵ حه‌وت هه‌زار قوتابی وه‌رده‌گرن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین: ده‌رماڵه‌ی خوێندکاران په‌یوه‌سته‌ به‌ ناردنی بودجه‌


بۆ ئه‌مساڵ حه‌وت هه‌زار قوتابی وه‌رده‌گرن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین: ده‌رماڵه‌ی خوێندکاران په‌یوه‌سته‌ به‌ ناردنی بودجه‌

2019/09/02 | 15:40

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین حه‌وت هه‌زار قوتابی وه‌رده‌گرێت، دەشڵێت، پێدانی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانیش په‌یوه‌سته‌ به‌ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق.بۆ ئه‌مساڵی خوێندن پلانی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یە خوێندنی ئێواران نه‌مێنێت و پارالێڵ كه‌مبكرێته‌وه‌ و سیسته‌می بۆلۆنیا جێبه‌جێده‌كه‌ین 

د.

ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تایبه‌ت به‌ خه‌ندان-ی رایگه‌یاند، "هه‌مو ساڵێك زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین زۆرترین ژماره‌ی قوتابی وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن پلانی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یە خوێندنی ئێواران نه‌مێنێت و پارالێڵ كه‌مبكرێته‌وه‌ و سیسته‌می بۆلۆنیا جێبه‌جێده‌كه‌ین، په‌یوه‌ست بوین به‌ ژماره‌یه‌ك كه‌متر له‌و ژماره‌ی خۆمان دامنابو".بۆ ئه‌مساڵی خوێندن سیسته‌می بۆلۆنا له‌ به‌شێك له‌ كۆلێژه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه‌ ده‌كه‌ین بە كۆرسات

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن سیسته‌می بۆلۆنا له‌ به‌شێك له‌ كۆلێژه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه‌ ده‌كه‌ن بە كۆرسات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سیسته‌مێكی نزیك له‌ بۆلۆنا، خوێندنی ئێوارانیش له‌ كۆلێژه‌كانی مرۆڤایه‌تی كۆلێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات، زمان، به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری به‌رده‌وام ده‌بێت.پلانێكی نوێمان داناوە ژماره‌ی ئه‌و كۆلێژانه‌ی راسته‌وخۆ قوتابی وه‌رده‌گرن زیاد بكه‌ین

 

سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وتیشی، "پلانێكی نوێمان داناوە ژماره‌ی ئه‌و كۆلێژانه‌ی راسته‌وخۆ قوتابی وه‌رده‌گرن زیاد بكه‌ین، ژماره‌كه‌مان له‌ چوار هەزار و 446 خوێندکار کردە شەش هەزار و 700 خوێندکار و ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌گاته‌ حەوت هەزار قوتابی".رونیشیکردەوە، له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌و بودجه‌یه‌ی كرد كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی قوتابیان ته‌رخانی ده‌كات، وه‌زاره‌تیش ساڵی رابردو وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending