English | عربي

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە


وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

2019/09/02 | 19:50

(هەواڵ كوردستان)-  

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری بڵاو کردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا روونکردنەوە لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەوە دراوە کە پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن.

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا کە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەکانی کردووە، تێیدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەو هاووڵاتییانەی پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن بڕی پێشینەی ماوەیان کە پێش دامەزراندنیشیان بێت دەخرێتە سەر مووچەکەیان و بەپێی هەردوو رێنمای دارایی ژمارە 15 ساڵی 2016 و 5ی ساڵی 2018 وەرگرتنەوەیان دوا دەخرێت تا دەرچوونی رێنمایی نوێ.

دەقی رێنماییەکە:








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending